بەڵگەنامەیەك ناوی ژمارەیەک مامۆستای سنووری قەزای شەقڵاوە ئاشكرا دەكات، كە وەختی خۆی بەهۆی پشتگیریکردنی شۆڕشی ئەیلوول، دەستگیر کراون.
بەپێی بەڵگەنامەیەك، ڕۆژی ١٩٦١/٩/٢٦، دوای ١٥ ڕۆژ لە هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوولەوە، موتەسەڕیفی لیوای هەولێر نووسراوێکی بە پشتبەست بەنووسراوی قایمقامیەتی قەزای شەقڵاوە، بۆ بەڕێوەبەرایەتیی مەعاریف (پەروەردە)ی لیوای هەولێر ناردووە.
لە نووسراوەکەدا، موتەسەڕیفی لیوای هەولێر ڕای گەیاندووە، ژمارەیەک مامۆستای سنووری قەزای شەقڵاوە بەبڕیاری حاکمی لێکۆڵینەوەی شەقڵاوە دەستگیر کراون.
ئەو مامۆستایانە بە تۆمەتی پشتگیریی شۆڕشی ئەیلوول بەڕێبەرایەتیی مەلا مستەفا بارزانی، دەستگیر کراون.
ئەوانەی خوارەوە ناوی مامۆستایەکانن:
- عەبدولواحید قادر، مامۆستای قوتابخانەی شەقڵاوە.
- جەمیل مەدحەت، مامۆستای قوتابخانەی شەقڵاوە.
- حەننا جوبرائیل، مامۆستای قوتابخانەی شەقڵاوە.
- سەعید محەمەد خالید بامەڕنی، مامۆستای قوتابخانەی شەقڵاوە.
- ڕەئووف عەبدوڵڵا موفتی، مامۆستای قوتابخانەی شەقڵاوە.
- کەمال مەدحەت، مامۆستای قوتابخانەی شەقڵاوە.
- محەمەدەمین عەبدولڕەحمان، مامۆستای ناوەندیی شەقڵاوە.
- شەوکەت تەیمور، مامۆستای قوتابخانەی باتاس.
- تۆفیق سەرهەنگ، مامۆستای قوتابخانەی باتاس.