چەندین ساڵە ڕێگەی هه‌ولێر و خه‌بات به‌هۆی هاتوچۆی زۆری ئۆتۆمۆبێله بارهه‌ڵگر و تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نییەوە، پڕ بووە لە چاڵی گه‌وره، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تەواوكردنی پڕۆژەیەكەوە، پلانی داناوە هاوشێوه‌ی ڕێگە سەرەكییەكانی دیكەی كوردستان، به‌شێوازێكی سه‌رده‌میانه و كوالێتییەكی به‌رز ڕێگەکە نوێ بكاته‌وه وشیار مامه میوەفرۆشێكی قەزای خه‌باته، هەموو بەیانییەك دەچێتە عەلوەی هەولێر، بەهۆی ئەوەی ڕێگەكە پڕە لە چاڵ و تاسە، ڕۆژی وا هەیە بارتەقای ئەو زیانانەی لە ئۆتۆمۆبێلەكەی دەكەوێت، قازانج لە تەڕەفرۆشییەكەی ناكات.
لەباره‌ی خراپیی ئەو ڕێگەیەوە قسە بۆ (گڵكه‌ند) دەكات، “ئه‌من هه‌موو ڕۆژێ به‌و ڕێیه‌یدا دەچمە گومرگێ، قه‌ناعه‌تت هه‌بی قۆرتی ئەوهای تێدایه نیو مه‌تر دەبی، دوو سێ جاریش ته‌عمیر كرایته‌وه، به‌س ئه‌و سه‌یاره گه‌ورانە تێكی دەدەنەوە، خەركی هه‌ولێرێش هەر به‌و ڕێیه‌یدا ده‌چنه مووسرێ، لۆیێ زۆر قه‌ره‌بارغیشە”.
لە (٢٠١٥-٢٠١٧)دا قۆناغی یه‌كه‌می ئەو پڕۆژه‌یه له فلكه‌ی بازی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری تا ده‌گاته گومرگی سه‌وزه و میوه به بڕی ٣٨ ملیار دینار جێبه‌جێ كرا ،كه درێژییه‌كه‌ی پێنج كیلۆمه‌تره، دوو ئۆڤه‌رپاس و ئه‌نده‌رپاس له‌خۆ ده‌گرێت، پانیی ڕێگەكه ٢٠ مه‌تره بۆ هه‌ر سایدێك. هونه‌ر نووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێگەوبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی هەولێر، لە بارەی ورده‌كاریی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگەكە، بۆ (گڵكەند) ئاماژەی به‌وه دا كە قۆناغی دووه‌می ئه‌و ڕێگەیه له گومرگی سه‌وزه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا ده‌گاته بازگه‌ی كۆنی كانی قڕژاڵه، ئه‌ویش هه‌مان شێوه درێژییه‌كه‌ی پێنج كیلۆمه‌تره و پانیی هه‌ر سایدێكی ١٢ مه‌تره، كاركردن لێی به‌رده‌وامه و نزیكه‌ی ٥٠٪ی ته‌واو بووه.
قۆناغی سێیه‌می پڕۆژه‌كە ڕێگەی بازگه‌ی كۆنی كانی قڕژاڵه تا قه‌زای خه‌بات دەگرێتەوە، كه دیزاینی ته‌واو بووه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن بیده‌ن به‌كۆمپانیایه‌كی به‌هێزی ناوخۆ كه بتوانێت به به‌رزترین كوالێتی دروستی بكات، هاوشێوه‌ی ئه‌و ڕێگەیانه‌ی كه له‌م كابینه‌یه له سنووری هه‌ریه‌كه له پارێزگەكانی دهۆك و هه‌ولێر دروست كران، ده‌یانه‌وێت ڕێگەكه به‌شێوه‌یه‌ك بێت به‌رگه‌ی لۆدێكی زۆر بگرێت.
هونه‌ر نووری باسی لەوەش كرد كە ئه‌و خۆڵه‌ی پێشتر له دروستكردنی ئه‌و ڕێگەیه به‌كار هاتووه (سی بی ئاڕ)ە‌كه‌ی ٣%یە، كه پێویسته ١٠% كه‌متر نه‌بێت، بۆیه ده‌بێت خۆڵه‌كه‌ی ژێر قیڕه‌كه بگۆڕدرێت، هه‌روه‌ها ڕێگەكه سێ قات قیڕی لێ ده‌درێت، تاكو به‌رگه‌ی بارهەڵگرە گەورەكان بگرێت.
له سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵ پڕۆژه‌كه دەخرێته ته‌نده‌ر، ماوه‌ی پڕۆژه‌كه نزیكه‌ی ساڵێك ده‌بێت كه درێژییه‌كه‌ی ٢٠ كیلۆمه‌تره و پانیی هه‌ر سایدێكی ١٠ مه‌تره و به‌گوژمه‌ی ٢٥ ملیار دینار جێبه‌جێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووداوی هاتوچۆ، یۆتێرنه‌كان ده‌گۆڕدرێن بۆ ئۆڤه‌رپاس، له دیزانی پڕۆژه‌كه سێ ئۆڤه‌رپاس هەن كه ده‌كه‌ونه به‌رانبه‌ر هه‌ریه‌ك له ناحیه‌كانی ڕزگاری و جدیده و كه‌ورگۆسك.