ئامادەکاریی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی عێراق لە هەولێر و سەردانی میر فەیسەڵ
ئامادەکاریی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی عێراق لە هەولێر و سەردانی میر فەیسەڵ
December 18, 2025

لەو دوو بەڵگەنامەیەدا، کە لە بەڵگەنامە یەکەمەکانی سەردەمی کۆماری تورکیا و دوای ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانین، ناوی (هەولێر) لە میانی ئەو هەواڵانەدا دێت، کە لە لایەن قایمقامی (شەمدینان)ەوە بۆ وەزارەتی دەرەوەی توركیا نێردراون و لە بارەی هاتنی بەریتانییەكانن بۆ سەر خاكی عێراق، دوای ڕزگارکردنی لە دەستی عوسمانییەکان.
لە بەڵگەنامەی یەکەمدا، کە ڕۆژی ٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٥ بڵاو بووەتەوە، ئاماژە بە (١٠) ڕۆژ پێش دەرچوونی بەڵگەنامە دەكرێت، كە لێپرسراوانی بەریتانی گەیشتوونەتە هەولێر. لە بەڵگەنامەی دووەمیشدا، کە لە (٢٠)ی هەمان مانگ بڵاو بووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکرێت كە مەلیك فەیسەڵ لە هەولێر، لەگەڵ لێپرسراوانی بەریتانیا، کە بنکە و بارەگەیان لە ڕواندز بووە، کۆ بووەتەوە، هەر لەم ڕوانگەیەوە مەلیك فەیسەڵ وەکو پشتگیرییەک هەڵدەستێت بەبڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە لە بەرژەوەندیی ئینگلیز.
ئەگەر بەمێژووی ئەو کاتی عێراقدا بچینەوە، دەردەکەوێت ئەو میرەی ناوی لەم بەڵگەنامەیەدا هاتووە میر فەیسەڵی یەکەم بووە، ئەو کات بەفەیسەڵی کوڕی حوسێن ناسراوە و بووە بەیەکەم مەلیكی عێراق، ئەمەش دوای ڕاگەیاندنی مەلەکیەت لە سەردەمی دەسەڵاتی داگیرکاریی ئینگلیز.
بەڵگەنامەكان دووپاتی دەكەنەوە كە میر یان مەلیك فەیسەڵ، لە میانی سەردانی هەولێردا، لەگەڵ لێپرسراوانی بەریتانیا و هەندێك لە کەسایەتییە ناوخۆیییەکان کۆ بووەتەوە، ئەمەش بەر لەوەی سووریا بەجێ بهێڵێت و كۆتایی بە ژیانی بێت وەك مەلیكی عێراق و ڕوو بكاتە لەندەن.
ئەو بەڵگەنامانە دەری دەخەن هەولێر لە قۆناغەكانی عوسمانی، دواتر مەلەكی و دامەزراندنی دەوڵەتی نوێی عێراقیشدا، پێگە و قورسایییەكی گرینگ و بەرچاوی هەبووە، نەكراوە پەڕاوێز بخرێت.


X
Copyright ©2024 gilkend.com. All rights reserved