بەكەمترین ژمارە و گەورەترین ئارەزوو، لە شوێنێكی بەرتەسكدا كە پاشکۆی قوتابخانەیەکی ناو شارە، پێنج مامۆستای بەهرەمەند، وێنە و نەخشی ڕەنگین لەسەر پلێت و دار دروست دەکەن، کە گوزارشتن لە کو‌لتوور و مێژوو و ئەدەبی ناوچەكە، سەرباری پارچە سیرامیک لە قوڕی تایبەت، لە كۆتاییشدا بەرهەمەكان دەچێتە گەلەرییەك، كە تیایدا پلێت و دار دەبنە پەیكەر، خۆڵ گۆڕدراوە بۆ گۆزە و نەخش.
هەر بەرهەمێكی گەلەرییەكە شایەدی نهێنیی دەستڕەنگینی و توانای هونەرییانەی مرۆڤ و هیوای گەنجانەی ئەم شارە پیشان دەدات. ئامانجی ئەو پەنایە تەنها فێربوونی دەرس نییە، بەڵكو كارگەی دروستكردنی نەوەیەكی پیشەگەرە بۆ داهاتوو.
لە بارەی ئەو كار و چالاكییانەوە، سۆران عه‌بدوڵڵا لێپرسراوی په‌روه‌رده‌ی پیشه‌یی بۆ (گڵكەند) دەڵێت، كار لە تەواوی بوارە هونەرییەكانی كاری ده‌ستیدا دەكەن، وه‌ك سیرامیك و دارتاشی و كاره‌با و وێنه‌ی ئه‌ندازەیی، له‌وانه سی ئێن سی به‌شێوازە هونه‌رییه‌كان یاخود هه‌ر شتێكی دیكە كه داخوازی له‌سه‌ر بێت، ده‌توانن له‌سه‌ر پارچه دارێك هەڵی بكۆڵن و بینه‌خشێنن.
كاری سەرەكیی به‌شی هه‌ڵكۆڵینی ده‌ستی، هەڵكۆڵینی وێنه‌یە له‌سه‌ر دار و پلێت، هه‌روه‌ها لە به‌شی كانزادا، به له‌حیمكردن چه‌ندین كاری هونه‌ری به ئاسن دروست دەكەن، لە به‌شی سیرامیكیشدا، په‌یكه‌ر و گۆزه و چه‌ندین بەرهەمی دیكە له خۆڵ و شووشه دروست ده‌كه‌ن، ئه‌و كارانه‌ش له گه‌لەریی كۆچێرا نمایش دەكرێن.
لێپرسراوی په‌روه‌رده‌ی پیشه‌یی باس له‌وە دە‌كات، به‌شه‌كه‌یان له ١٩٧٧ دروست بووه و ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێرە، كاره‌كانیان له لایه‌ن پێنج مامۆستای به‌هرەمه‌نده‌وه جێبەجێ دەكرێ، كە چواریان پیاو و یەكێكیان ژنە، به‌درێژاییی ساڵ، سه‌رقاڵی بەرهەمهێنانی كاره هونه‌رییه‌كانیانن، بۆ به‌رهه‌مه قوڕینه‌كانیشیان سوود له خۆڵی وه‌كاشه و ده‌شتی كۆیه وه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها چنار و گوێز و توو و به‌ڕوو له باشترین جۆری ئه‌و دارانه‌ن كه له دروستكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان سوودی لێ وه‌رده‌گرن.
ئەو بەشە له هه‌ژده قوتابخانه‌ی ناو شار چالاكە، كه هه‌شت قوتابخانه‌ی كوڕان و ١٠ قوتابخانه‌ی كچانن، له قۆناغه‌كانی ٧ و ٨ و ٩ی بنه‌ڕه‌تی وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی پیشه‌یی ده‌خوێنن و دەرسی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، شێوازی خوێندنه‌كه‌ش به هه‌ردوو شێوازی تیۆری و پراكتیكییه، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئه‌و مامۆستایانه‌ی له‌و قوتابخانانه وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی پیشه‌یی ده‌ڵێنه‌وه تایبەتمەندی بوارەكانیانن، ئەمەش بۆ ئەوەیە زیاتر په‌ره به په‌روه‌رده‌ی پیشه‌یی بدرێت، چونكه دوای ئه‌و قۆناغه، قوتابیانی ئاره‌زوومه‌ند ده‌توانن له ئاماده‌یییه پیشه‌یییه‌كان درێژه به‌خوێندن بده‌ن.
ئامانجی په‌روه‌رده‌ی پیشه‌یی، دروستكردنی كارسازە بۆ بازاڕ، چونكه وڵات پێویستی به ده‌ستی كاری پیشه‌یی هه‌یه، ئێستە له هه‌وڵی ئه‌وە دان سه‌رنجی گه‌شتیارانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق ڕابكێشن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی گه‌له‌رییه‌كه‌یان بكه‌ن و به‌رهه‌می كاره ده‌ستییه‌كانیان پیشانی ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه خولیا و حه‌زیان بۆ ئه‌و جۆره كار و به‌رهه‌مانه هه‌یه، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن له داهاتوودا له پێشانگە نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌شدار بن.
ئەو بەشە پەروەردەیییە، به‌رهه‌مه‌كانیان له كاتی كردنه‌وه‌ی پێشانگەدا ده‌فرۆشن، ٥٥٪ی داهاتەكە بۆ مامۆستای خاوەن بەرهەمەكەیە، ئەوی دی به‌قوتابخانه دەدرێتەوە تاكو پێداویستیی كاری ده‌ستی پێ دابین بكرێت.
به‌رزیی ئاستی كاره هونه‌رییه‌كان نرخی بەرهەمەكان دیاری ده‌كات، بەشێك لە به‌رهه‌مه‌كانیان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمییه، چه‌ندین تابلۆیان ناردووه بۆ ده‌رەوه‌ی وڵات وه‌كو ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا و دیبلپۆماتكارانی وڵاتانیش له هه‌ولێر سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و به‌رهه‌مەكانیان لێ ده‌كڕن.
ئەوەی لە نێوان دار و خۆڵ و ئاسن دروست دەبێت، تەنها بەرهەمێكی هونەری نییە؛ بەڵكو هێمای هیوای گەنجان و وەڵامێكە بۆ پێویستییەكی گرینگی كۆمەڵگە. پەروەردەی پیشەیی لەم شوێنەدا دەبێتە هێڵی نێوان قوتابخانە و بازاڕ، نێوان خەیاڵ و داهێنان، نێوان هونەر و ژیان.

