كابالا
كابالا
November 05, 2025

كتێبێكم لە بارەی كابالاوە خوێندەوە..
كابالا بزاوتێكی فەلسەفییە لە هەناوی ئاینی یەهودییەوە لەدایك بووە، بڕوا و تێڕامانێكی ڕۆحیانییە و ژیان و مردن و پەیوەندیی نێوان خودای سەرمەدی و گەردوونی كاتی لێك دەداتەوە، چەندین سەدە تەنها لای یەهودییەكان بوو، دواتر لە سەردەمی ڕێنیسانسەوە كەوتە خۆرئاواوە و ئەوانیش كابالای مەسیحییان داهێنا، بەبڕوای ئەو دنیابینییە ناوەكییە ئاینییەی ئەوان: خودا سەرەتا ڕۆحەكان دروست دەكا، دواتریش جەستەكان..
فەرمان بە هەر ڕۆحێك دەكا بچێتە ناو ئەو جەستەیەی بۆی دەردەچێت، هەموو ڕۆحەكان دەپاڕێنەوە كە پاكن و نەیانخەنە ناو ئەو جەستەیەی مەحكوومە بە نەخۆشی و پیربوون و مردن..
ڕۆحی خۆم لەبەر چاوە: ئەو كاتەی فەرمانی پێ كراوە بچێتە ناو ئەم جەستەیەی ئێستەمەوە، پاڕاوەتەوە نەچێت، پێی لە عەرز چەقاندووە ئەو كاتەی دوو فریشتە ڕایان دەكێشا ببرێتە لەشمەوە..
نەك لەبەر نەخۆشی و پیربوون و مردن
نا
ئەو ڕۆحە دەیزانی لە كۆتاییدا لەو شارە نامرێت كە تۆی تێدا دەژیت..


X
Copyright ©2024 gilkend.com. All rights reserved