بۆ پارێزگاریكردن لە سامانی ئاو، لە ڕێی پڕۆژەیەكی ستراتیژیی زەبەلاحەوە كە كۆمپانیایەكی ژاپۆنی یەك لە ١٦ بەشی بەبودجەی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار ئەنجام دەدات، ئاوی قورسی هەولێر پاك دەكرێتەوە و جارێكی دیكە دێتەوە بەكارهێنان.
لە بەردەوامیی هەوڵەكانی حكوومەت بۆ پاراستنی ژینگە و ئاووهەوای كوردستان، لە هەولێر به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی ڕیسایكلینی ئاوی قورس داندرا، كە لە ١٦ بەش پێك دێت، به‌شێكی كۆمپانیایەكی ژاپۆنی جێبەجێی دەكات، پێنج به‌شیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی ناوخۆیی به‌گوژمه‌ی ٥٨٠ میلۆن دۆلار جێبه‌جێی ده‌كات، ١٠ بەشەكەی دیكەش لە كاتێكی دیكەدا كە پێویست بوو جێبەجێ دەكرێت، چونكە وەك زه‌رده‌شت عه‌بدولخالق به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر دەڵێت، ئێستە هه‌ولێر پێویستی به‌و شه‌ش به‌شە هه‌یه.
ئەگەر لە داهاتوودا هەر ١٦ به‌شی پڕۆژەكە جێبه‌جێ كرا، ئەوا له توانایدا دەبێت له ڕۆژێكدا ٨٤٠ هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی قورس پاك بكاته‌وه، لە كاتێكدا ئێستەكە به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی ئاوی قورس له هه‌ولێر ٣٦٠ هه‌زار مه‌تر سێجایه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوه‌ڕۆ لە بارەی ورده‌كاریی پڕۆژهكهوە بۆ (گڵكه‌ند) گوتی دوای ئه‌وه‌ی ئاوی پیس ده‌چێته ناو پڕۆژه‌كه به قۆناغی فیزیایی و بایۆلۆجی و كیمیاییدا تێده‌په‌ڕێت، ئاوێكی پاكی لێ ده‌رده‌چێت، له ئاودانی پارك و كێڵگەكاندا بەكار دەهێندرێتەوە، هه‌روه‌ها بۆ كارگە و كۆمپانیا و ئەو شوێنی كارانهیە كە پێویستیان بە ئاوە.
له هه‌ولێر حه‌فت ده‌رچه‌ی ئاوی قورس هه‌یه كه ئاوی قورسی ماڵان ده‌گوازنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار، كە به‌شێوه‌ی سندووقی كۆنكرێتی به پڕۆژه‌كه ده‌به‌سترێنه‌وه لە پشت گوندی تووڕه‌ق، به‌مه‌ش ڕێگری ده‌كرێت ئاوی پیس له‌گه‌ڵ ئاوی باران تێكه‌ڵ بێت.
ئاوە پاككراوەكە وەك ئاوی ئیفراز، به‌بۆڕی ده‌نێردرێته‌وه ناو شار، بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی پێویستیان پێیه، بەمەش دەبێتە پشتیوانێكی گەورەی پاراستنی سامانی ئاوی ژێر زه‌وی، بەتایبەتی كە ٤٠٪ی ئاوی بەكارهاتووی ڕۆژانە پاك دەكاتەوە.
زه‌رده‌شت عه‌بدولخالق ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه تۆڕی تایبه‌ت له كۆڵان و شه‌قامه‌كانی هەولێر دروست ده‌كرێن، ڕاسته‌وخۆ ئاوی حه‌مام و مه‌تبه‌خ و ئاوده‌ست دەچێتە ناو ئه‌و تۆڕەوە بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ ناو سندووقه‌كانی ئاوه‌ڕۆ، ماوه‌ی ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه دوو ساڵه، بۆ ماوەی یەك ساڵیش لەلایەن كۆمپانیا ژاپۆنییهكهوە به‌ڕێوه ده‌برێت، تاقی دەكرێتەوە و هەر كێشەیەكی هەبێت چاكی دەكەنەوە.