شوێن هۆڵی گەلە، ڕۆژی ١٠ی سێپتەمبەری ١٩٧٨، یەکەم ڕۆژی کۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نووسەرانی کوردە لە هەولێر. لە ڕیزی پێشەوەدا لەلای ڕاستەوە، حاکم بەكر ئیسماعيل کۆیی ئەندامی ئەو کاتی دادگەی تەمیز هەیە، دادوەر ڕەشید عەبدولقادر لە ناوەڕاست دانیشتووە، لەلای چەپی وێنەكەشەوە مامۆستا عیزەدین فەیزی دەبیندرێت. هەروەها لە ڕیزی پشتەوە شەهید عال سەلیم دەناسرێتەوە، لەگەڵ جەودەت ئەحمەد ناجی، عەزیز هەریری، ئەنوەر ساڵح، جەبار حەسەن، جەمیل سەبری، مەغدید سۆران، زوبێر بیلال.