فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ماڵە پێشمەرگە
فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ماڵە پێشمەرگە
September 17, 2025

ژمارەیەك دەزگەی حکوومەتی عێراق لە سنووری موتەسەڕفیەتی لیوای هەولێر، بەچەند نووسراوێک، ناوی ئەو کەسانەیان ئاشکرا کردووە کە هاوکاریی شۆڕشی ئەیلوول بوون یان بوونەتە پێشمەرگە، بۆ ئەوەی دەست بەسەر ماڵ و موڵکیاندا بگیرێت.
قایمقامیەتی قەزای شەقڵاوە ڕۆژی ١٩٦٢/١١/١١ نووسراوێکی بۆ موتەسەڕفیەتی لیوای هەولێر ناردووە و تێیدا ناوی ئەو کەسانەی ئاشكرا كردووە کە بوونەتە پێشمەرگە و داوای دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکیان دەکات.
پێشمەرگەکانی سنووری شەقڵاوە و ناحیە و گوندەکانی بریتی بوون لە: سەبری ڕەشید، ساڵح میران ڕەشید، ئیبراهیم عەبدوڵڵا حەسەن، شێخ مەحموود وسوو کامەلا، عەزیز فاتە قەڵەو، حەمید سەعید قەساب، محەمەد مەلا تەها، عومەر ئەحمەد عەلی، حوسێن ناسر، قادر حەمەدەمین، حەمەد وسوو ڕەحمان، قادر حەسەن، حەسەن ئەحمەد، ئەحمەد شەریف، ئیسماعیل حوسێن، مام تەها ئەحمەد و سەید تاڵیب سەید حوسێن لە شەقڵاوە، سەعید عەزیز لە مەسیف سەڵاحەدین، عەلی کۆخە قادر، عەبدوڵڵا عەلی، تۆفیق برایم، سلێمان شێخ محەمەد، شینە عومەر و نایف ئۆسۆ لە گوندی بیرێژ، موڕشید عەزیز، ئەحمەد عوسمان، خالید وەهاب، موحسین نوری، نەجمەدین ئەحمەد، کەمال داود، عومەر حاجی عەبدوڵڵا، غەفوور حاجی عەبدوڵڵا و سادق ئاغا عەبدوڵڵا لە گوندی کۆڕێ.
هەروەها خالید شێخ ئەحمەد، عوسمان مەلا سادق، عەبدولکەریم مەلا سادق، حەمەدەمین مەلا سادق، عەبدولقادر مەلا سادق، محەمەد مەلا سادق، محەمەد حاجی برایم، سیڕاج حاجی برایم، عەبدوڵڵا حاجی برایم، حەسەن حاجی برایم، حاجی ئیبراهیم عەزیز، نوری ئەحمەد مستەفا، حەسەن ئەحمەد مستەفا، ئیسماعیل حەسەن مستەفا و ئەحمەد مەلا ڕەسووڵ لە گوندی ئاژگە.
لەگەڵ وەسمان عەبدوڵڵا، عەزیز عەبدوڵڵا، قەرەنی خدر، محەمەد عەوڵا، عەبدوڵڵا کەریم و ساڵح ئیسماعیل لە گوندی حوجران، دەروێش ئیبراهیم و مستەفا دەروێش ئیبراهیم لە گوندی گردەچاڵ، خدر حاجی وەسمان، عوسمان پیرمام، ڕەشید عوسمان و نوری حەسەن لە گوندی دونگزاوە، مستەفا و ئەحمەد حەمەد سادق لە گوندی سارتکە.
هەروەها ڕۆژی ١٩٦٢/١٢/١٩، موتەسەڕفیەتی لیوای هەولێر ناوی شەش پێشمەرگەی بۆ قایمقامیەتی قەزای مەخموور ناردووە بەمەبەستی دەستبەسەرداگرتنی ماڵیان.
پێشمەرگەکانیش بریتی بوون لە: محەمەد سەڵتە لە مەخموور، ئەحمەد مەحمود و محەمەد سلێمان لە دیبەگە، قادر حەمەد عەوڵا لە گوندی بەردەسپی، شێخ ئەحمەد مەلا نوعمان لە گوندی جادرۆک و عەزیز ڕەسووڵ لە گوندی داود گورگە.
قایمقامیەتی قەزای هەولێریش لە نووسراوێکدا لە ڕۆژی ١٩٦٣/٢/١٧، کە بۆ موتەسەڕفیەتی لیوای هەولێری ناردووە، ناوی ١٥ کەسی ناردووە، کە بەشێکیان بوونەتە پێشمەرگە و بەشێکیش هاوکاریی پێشمەرگەیان کردووە، ئەوانیش بریتین لە: سەید عەزیز سەید کەریم لە گوندی دووگردکان، جەلال سەید محەمەد لە گوندی سیاو، عیسا سەید محەمەد و جەوهەر سەید حوسێن لە گوندی باقرت، حاجی کەریم مستەفا لە گەڕەکی سەیداوە لە هەولێر، ئەحمەد ئۆمەر لە گوندی ئۆمەرەسۆر، عەزیز شێخ محەمەد ناسراو بە عەزیز قادر لە گوندی بیستانەی گچکە، قادر حەمەد ئاغا لە کۆیە، عەلی عومەر لە گوندی خوڕخوڕە، قادر عومەر لە گوندی تەندوورە، ئیسماعیل سەعید لە گوندی بیر عارەبان، حەمەد ڕەشید سەلیم، مەلا حوسێن مستەفا، قادر سۆفی پیرداود و جەلال ئیبراهیم لە گوندی باداوە.
لە نووسراوێکی دیکەدا، کە قایمقامیەتی قەزای ڕواندز ڕۆژی ١٩٦٣/٢/١٩ بۆ موتەسەڕفیەتی لیوای هەولێری ناردووە، داوای دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکی ١٩ کەسی کردووە، کە بوونەتە پێشمەرگە و ناوەکانیانی ناردووە.
پێشمەرگەکان بریتی بوون لە ئەبابەکر حەسەن، محەمەد عومەر، حوسێن حەمەد ئەمین، شێخ مستەفا شێخە و حەمەدەمین عەبدولڕەحمان لە گوندی دێڵزیان و محەمەد حوسێن لە گوندی باویلیان، محەمەد عەبدوڵڵا، نەجمەدین مشیراغا، ئەحمەد حەمەد، ئەحمەد سۆر و خدرۆک لە گوندی باپشتیان، خورشید شەوکەت، خەسرۆ جەلال حەمەداغا قەساب و ئاغا لەتیف ئاغا لە ڕواندز، سەلیم و سەید نەبی لە گوندی بێخاڵ، مەلا شێخ ئەحمەد و حەسەن ئەحمەد لە گوندی سەران و محەمەد ئەمین زێدۆ لە گوندی شێخان.


X
Copyright ©2024 gilkend.com. All rights reserved