دوای ئەوەی لە 2023دا خۆی و تیمەكەی لە ئیسڵاحییەی توركیا، ژیانی باوکێک و کچە دوازدە ساڵییەكەیان ڕزگار كرد. هاوینی پار خۆی ڕووبەڕووی ڕووداوێكی گەورە و مە‌ترسیدار بووەوە، كاتێك لە ڕێگەی گوێڕ خه‌زانێكی نه‌فت گڕی گرت، دواتر بیرێكی پڕ لە تێزاب لە تەنیشتییەوە تەقییەوە.
دیواری ژووری بنكەكەی بەچەندین بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕازاندووه‌ته‌وه، ٢٤ ساڵه له به‌شی ڕزگاركردنی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر، ژیانی دەیان كه‌سی له مه‌رگ ڕزگار كردووه، بەم هۆیەوە چه‌ندین جار ژیانی خۆی خستووەتە مەترسییەوە.
برزۆ واحید ئەفسەری بنكەی به‌رگریی شارستانییە، یەکێکە لەو فریادڕەسانەی لە ژیانی پیشەییدا ڕووبەڕووی دەیان ڕووداوی مە‌ترسیدار بووەتەوە، یەكێك لە ڕووداوەكان بۆ (گڵكه‌ند) ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت “ڕووداوی زۆرمان بەسەر هاتییە، بەس ئه‌وه‌ی قه‌ت له بیرم ناچی هاوینی پار بوو، له‌سه‌ر ڕێی گوێڕ خه‌زانەكی نه‌فت ئاگرەكی گەورەی گرت، تانیمان پاش 14 سەعاتی بیكوژێنینه‌وه، به‌س نه‌مانزانی حه‌فره‌كی پڕ تیزاب له‌وێ هه‌یه و نه‌فت دزه‌ی كردبووه ناو تیزابه‌كه، وه‌خته‌كی لە ناكاو گرمه‌كی گەورە ناوچەكەی هەژاند، حەفری تیزابەكە ته‌قییه‌وه، خوا ڕەحمی كرد ئەو دەمی كەسمان لە نێزیك حەفرەكەی نەبووین، دەنا دەبووە كارەساتەكی گەورە، ڕۆژه‌كی ترسناك بوو، ژیانی تەواوی تیمەكە له مه‌ترسیدا بوو”.
ئەو ئەفسەرە كە پلەی (ڕائید)ی هەیە، ڕووداوێكی تر دەگێڕێتەوە كە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و له كاتی بوومەلەرزەکەی 2023ی توركیا بەسەر خۆی و تیمەكەیدا هات، ئەو ڕۆژەی بۆ ڕزگاركردنی لێقه‌وماوانی كاره‌ساته‌كه ده‌چنه شاری ئیسڵاحییه، زانیاری‌یان پێ دەگات باوکێک و کچە دوازدە ساڵییەکەی لەژێر باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمیی ڕووخاودا گیریان خواردووە، خۆی و تیمەکەی دەچن، دوای پێنج کاتژمێر كاركردن لە شوێنێكی مە‌ترسیدار و هەستیاردا، ژیانی باوك و كچەکە ڕزگار دەکەن. برزۆ ده‌ڵێت «به‌ڕاستی لۆمه زۆر خۆش بوو، عیلاقه‌مان له‌گه‌ر ئه‌و عایله‌ی مایە، جاره‌كی هاتنه هه‌ولێرێ و لە بنكە سه‌ردانیان كردین”.
برزۆ واحید بۆ پێشخستنی تواناكانی، لەلایەن حكوومەتەوە بۆ چه‌ندین خولی فریاگوزاری لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان نێردراوە، لەوانەش لە كۆریای باشوور، سوید، نه‌مسا، ئه‌ڵمانیا، ئوردن و توركیا بەشداریی چەندین كۆرس و خولی كردووە، یه‌كه‌م وێستگه‌ی كاركردنیشی لە فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بووه، ئێستەش شانازییه‌كی زۆر به‌كاره‌كه‌یه‌وه ده‌كات و ئه‌زموونی خۆی بۆ ئەفسەر و کارمەندانی کوردستان ده‌گوێزێته‌وه.
پاڵەوانەکانی فریاكەوتنی خەڵك و لێقەوماوان زۆرن، بەڵام ئەوانەی ژیانی خەڵک لە مردن ڕزگار دەکەن دیارترینیانن، مەرج نییە پزیشک یان پەرستار یان کارمەندی تەندروستی بن، بەڵکو لە نموونەی مەلەوان، کارمەندانی بەرگریی شارستانی و ئاسایش و زۆری دیکە هەن.
برزۆ واحید، ئەفسەری بنکەی شارستانی