میران ئەبراهام بوو بە سەرۆکی پێن کورد
میران ئەبراهام بوو بە سەرۆکی پێن کورد
September 08, 2025

ناوەندی پێنی کورد لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ بە بەشداریی زیاتر لە ١٥٠ ئەندام، دوازدەهەمین کۆنگرەی خۆی بە دروشمی (چەتری نیشتمانی) لە شاری ئۆلدنبۆرگ بەڕێوە برد.

‎لە کۆنگرەکەدا کە ئیسماعیل بێشکچی بیرمەندی گەورەی تورک میوان بوو، پەیامی بورهان سۆنمێز، سەرۆکی پێنی ئینتەرناسیۆناڵ و ئەندامی ناوەندی پێنی کورد و بەرپرسانی دامودەزگا و پەیمانگا کوردییەکان لە سەرانسەری جیهان و ناوەندەکانی تری پێن، خوێندرانەوە.

‎دوای گفتوگۆ، دەستەی بەڕێوەبەریی گشتی کە لە ٩ ئەندامی سەرەکی و ٤ ئەندامی جێگرەوە پێک دێت، هەڵبژێردران و کۆنگرە بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا و هەر ‎لە هەمان ڕۆژیشدا، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆیی پێنی کورد، کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی نوێ یەکەم
‎کۆبوونەوەی خۆی بۆ دابەشکردنی کاروبارە ناوخۆییەکان ساز کرد.

کۆبوونەوەکە بە بەشداریی سەرۆکانی دیوانی کۆنگرە: کەماڵ سیدۆ، حاجی ئۆزکال، دیمەن سۆهرابی، کاکشار ئۆرێمار و ئاسیا خێرزان بەڕێوه چوو و تێیدا ڕۆژڤین پەریشان و میران ئەبراهام وەک هاوسەرۆکی ناوەندی پێنی کورد هەڵبژێردران. هەروەها ئازاد زال وەک سکرتێری گشتی و کاکشار ئۆرێماریش وەک بەرپرسی دارایی هەڵبژێردران.

‎ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندیی نوێی پێنی کورد بریتین لە ئازاد زاڵ، ئۆمەر ڤیدان، دیمەن سۆهرابی، ڕۆژڤین پەریشان، سالح دیمیچێر، شینا فایەق، عەبدوڵلا حیجاب، کاکشار ئۆرێمار و میران ئابراهام. ئەندامە یەدەگەکانیش بریتین لە ئیرفان بابائۆغڵوو، ڕوقیە ئۆزمەن، سوڵتان یارای و محەممەد مەنتک.


X
Copyright ©2024 gilkend.com. All rights reserved