حکوومەتی عێراق بەمەبەستی دەستبەسەرداگرتنی، ماڵ و موڵکی ژمارەیەک پێشمەرگە لە شۆڕشی ئەیلوول، بۆ دەزگا سەربازییەکان ئاشکرا دەکات. لە نووسراوێکدا، کە ڕۆژی ٦/١١/١٩٦٥ قایمقامییەتی هەولێر بۆ قیادەی فیرقەی یەکی سوپای عێراقی ناردووە، ماڵ و موڵکی ژمارەیەک هاووڵاتی کە بوونەتە پێشمەرگە، ئاشکرا دەکات. ئەو کەسانەی بوونەتە پێشمەرگە و موڵکەکانیان ئاشکرا کراوە بەپێی بەڵگەنامەكە، لەوانەی خوارەوە پێك هاتوون:
- موحسین محەمەدەمین دزەیی، زەویی کشتوکاڵیی لە گوندەکانی کەسنەزان، عەلی پاشا، حەسارۆک، کانی گەنی، دووگردکان، هێلەوە و جەرکانی هەیە.
- ئەحمەد محەمەدەمین دزەیی، زەویی کشتوکاڵیی لە گوندەکانی کەسنەزان، عەلی پاشا، حەسارۆک، کانی گەنی، دووگردکان، هێلەوە و جەرکانی هەیە.
- عەونی یوسف، خانووێکی لە هەولێر و زەویی کشتوکاڵیی لە سنووری هەولێر هەیە.
- دوکتۆر حیکمەت حەکیم، خانووێکی لە گەڕەکی عارەبان هەیە.
- عەبدولڕەحمان قازی، خانووێکی لە گەڕەکی ئازادی هەیە.
- شەمسەدین موفتی، زەویی کشتوکاڵیی لە گوندەکانی گردەڕەشە، باداوە و سنووری هەولێر هەیە.