كاركردن له پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای ئاو له قۆناغه‌كانی كۆتایی دایه، ٧٥٪ ته‌واو بووه، چاوەڕوان ده‌كرێت له كۆتاییی ئەم مانگەدا (حوزه‌یران)، قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه بكه‌وێته خزمه‌تی هاووڵاتیان، قۆناغی دووه‌میش له كۆتاییی ئه‌مساڵ ته‌واو دەبێت.
بەگوتەی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر، پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای ئاوی ماڵان له دوو به‌شی جیاواز پێك دێت، یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن كۆمپانیای (هێمن گرووپ)ە‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و بریتییه له گواستنه‌وه‌ی ئاو لە زێی گەورە و له ڕێگه‌ی بۆڕیی گه‌ورەوە بۆ نێو شاری هەولێر و دامەزراندنی ژمارەیەک وێستگەی تایبەت بەو ئاوە، به‌شی دووه‌میشی به‌ستنه‌وه‌ی هێڵی پڕۆژه‌ی فریاگوزارییه لەنێو شاری هەولێر به‌تۆڕی ئاوی ماڵان كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای (كه‌یوه‌ن)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ڕابه‌ر حوسێن به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر به (گڵكه‌ند)ی ڕاگه‌یاند، سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه زێی گه‌وره‌یه، كه له ڕێگه‌ی دوو هێڵ بۆ سێبیران ده‌گوازرێته‌وه و له‌وێ ده‌خرێته ناو چوار عەمباری گەورە، دواتر به چوار هێڵ له ڕێگه‌ی 102 په‌مپ ئاوه‌کە به چوار ئاراسته‌ی جیاوازی شاری هه‌ولێر و به درێژیی 220 كیلۆمه‌تر بۆڕی ده‌گوازرێته‌وه.
بەپێی ئەو بەرپرسە، تێچووی پڕۆژه‌كه کە وا بڕیارە تاوەکو سی ساڵی داهاتوو کێشەی کەمئاوی لە شاری هەولێر چارەسەر بکات، 480 ملیۆن دۆلاره، كه له چه‌ند به‌شێك پێك دێت، وه‌ك ئاووه‌رگر و وێستگه‌كانی پاڵاوتن و دروستكردنی عه‌مباری ئاو.
به‌شی دووه‌می پڕۆژه‌كه، به‌ستانه‌وه‌ی چوار هێڵه‌كەیە، ئەوانەی ئاو لە زێی گەورەوە دەهێنن بۆ نێو شاری هەولێر به‌تۆڕی ئاوی گه‌ڕه‌كه‌كان به‌درێژیی 411 هه‌زار كیلۆمه‌تر، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای (كه‌یوه‌ن)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و تێچووی پڕۆژه‌كه 25 ملیۆن دۆلاره.
به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌كه له ئه‌یلوولی پارەوە دانراوە، ماوه‌ی پڕۆژه‌كه ساڵێك و نیوه، ٧٥٪ی پڕۆژه‌كه ته‌واو بووه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ئەم مانگە قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه بخرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانەوە، قۆناغی دووه‌میش له كۆتاییی ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌بێت.
وه‌كو ئه‌و به‌رپرسه باسی ده‌كات، ئێستە لە ڕێگەی چەند سەرچاوەیەکەوە ئاوی خواردنەوە بۆ شاری هەولێر دابین دەکرێت کە بریتین لە هه‌رسێ هێڵی ئیفراز، ڕۆژانه له توانایان دایه 13 هه‌زار و 500 مه‌تر سێجا ئاو دابه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرا به‌ته‌نها توانای 20 هه‌زار مه‌تر سێجای ئاوی هه‌یه له ڕۆژێكدا. ده‌شڵێ سه‌رجه‌م مادده‌كانی به‌كارهاتوو له‌و پڕۆژه‌یه مادده‌ی زۆر باشن و كوالێتی بۆڕییه‌كان به شێوه‌یه‌كن كه توانای هه‌یه به‌رگه‌ی 400 مه‌تر ئاو بگرێت، كاتێك به ستوونی به‌رز ده‌بێته‌وه.
له پڕۆژه‌كه‌دا جگه له‌وه‌ی نزیكه‌ی 300 هه‌زار ماڵ به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ سوودمه‌ند ده‌بن، هه‌روه‌ها زیاتر له 1000 بیری ئا‌ویش ده‌كوژێندرێنه‌وه، به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه تا سی ساڵی دی گرفتی ئاوی ماڵان له هه‌ولێر چاره‌سه‌ر دەبێت.